بە پێی هەواڵی مێهر، کەریم نووری جێگری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاند: بە پێی دواهەمین ئامارەکان، ژمارەی بنەماڵە ئاوارە عێراقییەکان لە 750 هەزار بنەماڵە بۆ 37 هەزار بنەماڵە دابەزیوە و هێشتا 30 هەزار بنەماڵە لە ئوردوگاکانی هەرێمی کوردستان دان و ئوردوگاکانی تریش لە فەلووجە، ئەنبار و نەینەوان.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە زیاتر لە 50 ئوردوگای عێراق داخراون و هێشتا 26 ئوردوگا چالاکن کە 6یان لە پارێزگای هەولێر، 16 لە دهۆک و 4 ئوردوگاش لە سلێمانی دان و بنەماڵە ئاوارە عێراقییەکان تێیدا نیشتەجێ بوون.
پاش هێرشی داعەش بۆ عێراق لە ساڵی 2014 ژامرەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە ئاوارە بوون و لەو کاتەدا یەک ملیۆن و 800 هەزار ئاوارە لەوێ سەقامیان گرتبوو.
Your Comment